٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات، بەبۆنەی كۆچی دوایی براكەیەوە.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر  کرد بۆ کۆچی دوایی (ڕێدیر)ی برای.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 

پارێزگاری دهۆک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار