ئەمەریکا جەخت لە هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى چاكسازى لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێوان شاندێکی ئەمەریکی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (١١ـی تەمموزی ٢٠٢٤) لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکی بەڕێوەچوو.
شاندە ئەمەریکییەکە بە سەرۆکایەتی دانیێل شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەبوونی ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و جەنەڕاڵ جۆل ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و نیکۆل سۆفتنێس بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی دیکە پێکهاتبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانی پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندیى خۆیان به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پڕۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
هاوکات دۆخى ئه‌منى و دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەر ئەمڕۆ شاندە ئەمەریکییەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی کۆبوونەوە و لەلایەن خۆیەوە، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا، سوپاسی هەوڵ و کارکردنی بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە ئاراستەی سەرخستنی چاکسازییەکان و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و بە تایبەتی تیرۆریستانی داعش.





