٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر و بەغدا تیمێک بۆ دروستکردنی سیستەمێکی دارایی گونجاو و هاوبەش پێکدەهێنن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- هەولێر و بەغدا تیمێک بۆ ڕێکخستنەوەی ڕێککارە کارگێڕییەکان و دروستکردنی سیستەمێکی دارایی گونجاو و هاوبەش پێکدەهێنن کە ئەمەش دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ ئەوەی لەداهاتوودا گرفتە کارگێڕیی و داراییەکان بگەن بە چارەسەر.

د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازییان لە شاندێكی حكوومەتی عێراق كرد كە تایبەت بوو بە ڕێكخستنەوەی ڕێككارە كارگێڕیی و داراییەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

ئاماژەی بەوەش داوە: لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەكە لە د.ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەی بوون، باس لە چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی ڕێككارە كارگێڕییەكان و سیستەمی دارایی لەنێوان هەرێم و بەغدا كرا.

هاوکات ڕوونیشیكردۆتەوە، ئەو ڕێكخستنەوەیەش بەشێوەیەك دەبێت كە هاوشێوەی یەكتری بن و لەگەڵ یەكتر گونجاو بن، بۆ ئەم مەبەستە بڕیار درا بە پێكهێنانی تیمێك كار لەسەر ڕێكخستنەوەی ڕێككارە كارگێڕییەكان و دروستكردنی سیستەمێكی گونجاوی دارایی و هاوبەش لەنێوان هەرێـم و بەغدا دەكات، ئەوەش دەبێتە بناغەیەكی بەهێز بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كێشە كارگێڕی و داراییەكان بگەن بە چارەسەر.

هەواڵی پەیوەندیدار