"پارتی حه‌قی هه‌یه بۆ پارێزگاری كه‌ركووك کاندیدی هەبێت"

کەرکووک-KDP.info- به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: به‌لای پارتییه‌وه كه‌سێكی دڵسۆز بۆ كه‌ركووك گرنگه كه لایه‌نه‌كانیش قبووڵیان بێت.
محه‌مه‌د كه‌مال، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مرۆ 11ی7ی2024 گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو كه‌ركووك لێگه‌یشتنی هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن ڕووی نه‌ده‌دا، پشتیوان به خوا کەسێکی كه‌ركووك ده‌بێته پارێزگاری شاره‌كه و چاوه‌ڕوانین تا 30 رۆژی دیكه پارێزگار دابنرێت، ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه ئەوەیە پارێزگار خه‌ڵكی شاره‌كه‌بێت و خزمه‌تی شاره‌كه بكات و هه‌موو پێكهاته‌كانیش قبوڵیان بێت.
ڕایشیگه‌یاند: پارتی وه‌ك لایه‌نه‌كانی دیكه حه‌قی هه‌یه كاندیدی هه‌بێت، بۆ ده‌بێت كاندیدی نه‌بێت؟ به‌ڵام جارێ كه‌سمان دیار نه‌كردووه.




