٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

کێشەی سەرۆک بارزانی لەگەل مالکی کێشەی شەخسین

سەرچاوە: KDP.info

شەعبان شەعبان چالی

کێشەی سەرۆک بارزانی لەگەل مالکی کێشەی شەخسین، کێشە شەخسیەکانیش ئەمانەن:
کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندرراوەکان.
‌کێشەی پێشمەرگە و مافەکانی.
‌کێشەی بودجەی هەرێم.
‌کێشەی نەوت و سەرچاوەکانی وزەی هەرێم.
‌کێشەی بەدەستەوە گرتنی گشت رەهەندەکانی هێزی سەربازی لە لایەن مالکی و خۆ پڕچەککردنی.
‌کێشەی بەدەستەوە گرتنی گشت دامودەزگا ئەمنیەکان.....هتد.
‌ئەمانە کێشە شەخسییەکانی سەرۆکی هەرێمن، کێشە شەخسییەکانی کێشەی گەلێکن، کێشە شەخسییەکانی خەمخواردن لە کێشەی گەلێکە. گەرنا عارف قوربانی وتەنی گەر کێشەی سەرۆک کەسی بێت ناچار نیە ئەم هەموو سەرئێشەیە بۆ خۆی ساز بکات.
‌کێشەی ئەوانە شەخسییە کە لە ناوخۆیاندا باس لەوە دەکەن کە لادانی مالکی دەسکەوتێکی گەورەی سیاسی بۆ سەرۆکی هەرێم دەبێت و ئەم چەندەش لایان قورسە. کێشەی شەخسی و بەرتەسکی حیزبی لای ئەوانە، کاتێ سەروکی هەرێم ێەم ڕووبەڕووبوونەوەی دەست پێکرد مەبەستی دەسکەوتی شەخسی نەبوو و هەموو کەسێ تەنانەت لە ناو پارتیش لەو باوەرەدا نەبون کار بەم ئەنجامە بگات و تەنانەت باسکردنی متمانە وەرگرتن لە مالکییان بە موستەحیل دەزانی. پشتگیری لەم کێشە شەخسییانەی سەرۆکی هەرێم دەکەم چونکە کێشە شەخسییەکانی منیشە، جا نازانم ئەم کێشانە هی چەند کەسی دیکەشە.
‌

هەواڵی پەیوەندیدار