٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دارایی: بە بیانووی وردبینییەوە هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە و چەند جارێک وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنییەکان کراوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیریی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەرچەندە بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، نابێت هیچ کێشە و هۆکارێک ببێتە هۆی دواکەوتن و نەدانی مووچە، بەڵام بە بیانووی وردبینییەوە، هەموو مانگێک کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکەن، لەکاتێکدا بەپێی یاسای بوودجە دەبێت سێ مانگ جارێک وردبینی لەخەرجی و داهات بکرێت".

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە لەوانە گەڕانەوەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و ڕادەستکردنی لیست و ناوی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و بەردەوامی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە".

ئەم گوتانەی وەزیری دارایی لە کاتی پێشوازیکردنی لیو جیون، کۆنسوڵی گشتیی چین لە هەولێر بوو.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێندراوێکدا لەو بارەیەوە دەڵێت، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرا.  

هەواڵی پەیوەندیدار