٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئابووریناسان: هەژمارى من سیستەمێکى ئابوورى بەهێزە

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info-  ساڵانێکى زۆر بوو کۆمەڵگاى کوردستان داواى سیستەمى بانکى هاوشوەى دەوڵەتانى دنیای دەکرد، بە هەوڵى مەسروور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئێستا هەژمارى من ڕاگەیەندراوە، کۆمەڵێک بانکى ئابوورى بەهێز تێیدا بەشدارن، ئابووریناسان باس لەوە دەکەن کەسانێک لە نەزانینەوە دژایەتى ئەم سیستەمە ئابووریەیان دەکرد، سیستەمێکى بانکى بەهێزە و گرنگە بۆ ژێرخانى ئابوورى وڵات، جیهان ئێستا بەو شێوازە مامەڵەى دارایی دەکات.

 

 

ئەمیر قەساب پسپۆرى ئابوورى، لە بارەى گرنگى هەژمارى من بۆ سیستەمى ئابوورى بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: کوردستان پێویستى بە سیستەمی بانکییە بتوانی لە چوارچێوەى هەژمارى من کارتێکى بانکیت هەبێت و لە هەرکوێ بتەوێت سودى لێ ببینى، ئەوکاتە ترسى دزران و ونبوونی پارەکەت نییە، ئەگەر کارتەکەت و بزریش بکەی دەتوانی لەو بانکەى باشداریت کردووە لەماوەیەکى کەمدا بیسوتێنى، ئەمەش زەمانت پێدەدات، پارەکەت پارێزراو دەبێت. 

 

ئەمیر قەساب گوتى: سیستەمى هەژمارى من پڕۆژەیەکى گرینگە بۆ مووچەخۆران، هەکاتێک بتەوێت دەتوانی بەپێ پێویستی پارە ڕابکێشیت، باشترین ئابوورى بۆ هاووڵاتى ئەوەیە چەند پارەى پێویستە ئەوەندەى لەبەردەست بێت، بە فراوانبوونى سیستەمەکە دەتوانی لە بازاڕ بەکارتەکە.. تەنانەت مامەڵەى کڕینى بچووکترین کاڵاش بکەى. 

من دڵنیام هەر بەشدار بووەکى سیستەمى هەژماری من، مانگانە ١٥ هەزار دیناری لە مامەڵە بۆ دەگەڕێتەوە، چونکە کاتێک تۆ بە کارت پێداویستى دەکڕى فلس دەخوێنێتەوە پارەى زیادەت ناڕوات. 

 

ئابوورى ناسەکە گوتیشى: هەرچەندە دژەکانى هەژمارى من هەنە و خەڵکیش کەمێک سیستەمى نوێ بەزەحمەت وەردەگرێ، بەڵام کە لەگەڵی ڕاهاتن دەزانن سیستەمێکى ئابوورى جەند باشە، تۆ لە سەرتاسەرى کوردستان و تەنانەت دەرەوەى وڵاتیش دەتوانی لە ڕێگاى کارت بانکییەکەتەوە مامەڵە بکەی و پێداویستییەکانت دابین بکەى و پارەى خۆت بەپێ پێوستى ڕابکێشیت.

 

هۆزان تۆفیق، ئابوورى ناس، بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: گرنگى هەژمارى من، وەک براندێک سەیر دەکرێ، کۆمەڵێک بانکى پێشکەوتوو و خاوەن ئابوورى بەهێز، بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو کاردەکەن، لەلایەن بانکى مەرکەزى عێراقی متمانەیان هەیە، بانکەکانى بەشدار لە هەژمارى من، زۆرترین خزمەتگوزارى پێشکەش دەکەن، ئەو سیستەمە ڕێگرى لە سپیکردنەوەى دراوەکان دەکات، بەشداربووانى ناو هەژمارى من بە ئاسانى دەتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان بگات، فەرمانبەرانیش لە وەرگرتنى مووچەکانیان زیاتر دڵنیا دەبنەوە. 

 

ئەو ئابووریناسە دەڵێ: سیستەمى هەژمارى من پڕۆژەیەکى سەرکەوتووە، دادپەروەری  بۆ مووچەخۆران دروستدەکات، پڕۆژەیەکە ئیدارى و یاساییە، ئەوەش واى کرد دادگاى فیدڕاڵی دانى پێدابنێت، ئەوانەى دژاێەتیشیان دەکرد لە نەزانینى خۆیان بوو. 

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار