سیاسەتمەدارێکی عەرەب: سەرۆک بارزانی مەرجەعێکی سیاسی گەورەیە

بەغدا-KDP.info- غازی فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، دەڵێت: سەرۆک بارزانی بەهۆی کاریزمایی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق دەتوانێت لە عێراق ڕۆڵێکی گەورە و گرینگ ببینێت.
غازی فەیسەڵ، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی گەورە و سیاسەتمەدارێکی دیارە، هەمیشە چارەی پێیە و دەیەوێت ئەو کێشانەی هەن بە ڕێگای دیالۆگ و ئاشتی چارەبکرێن، بۆیە لە کۆتا سەردانی بۆ بەغدا توانی هەموو لایەنە جیاوازەکان کۆبکاتەوە.
گوتیشی: ئێستا سەرۆک بارزانی لە عێراق وەک مەرجەعێکی گەورەی سیاسییە، کۆبوونەوەیشی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی سوونە بە ئامانجی نەهێشتی ئەو کەلێنە سیاسییە بوو کە لە عێراق هەیە.
سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت بۆ دانانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سوونییەکان.
کـــاروان بـــاعەدری




