٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری شارەوانی: پرۆژەکی گرنگ لە گەڕەکی ژینی دارەتوو دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شەقامێکی جووتساید بۆ گەڕەکی ژینی دارەتوو بە بڕی دوو ملیار و 422 ملیۆن دینار دروست دەکرێت.

دووشەممە، 8ـی تەمموزی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پرۆژەکی گرنگ لە گەڕەکی ژینی دارەتوو دروست دەکرێت کە دارەتوو بە باغەمرە دەبەستێتەوە، لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە بڕی دووملیار و 422 ملیۆن دینار.

وەزیر دەڵێت: ئەم پرۆژە خزمەتگوزارییە گرنگە و لە خزمەتی گەرەکی ژینی دارەتوو و گوندی باغەمرە فەندییە دەبێت، دروستکردنی ئەو جووتسایدی 30 مەترییە بەدرێژایی سێ کیلۆمەتر، هەردوولا دەبەستێتەوە کە هاتووچۆی هاووڵاتییان ئاسان دەکات، لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆیی لوولەیی گرفتی پەنگخواردنەوەی ئاو ناهێڵێت.

ساسان عەونی دەشڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێنوێنی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی بەردەوام دەبێت لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری لە هەر گوندێکی کوردستان و شار و شارۆچکەیەک کە پێویستی بە خزمەتگوزاری بێت.

لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئەو پڕۆژەیەی لە گەڕەکی ژینی دارەتوو دەکرێت، جگە لەوەی سوود بە گەڕەکەکە و تەواوی دارەتوو دەگەیەنێت، دەبێتە بەشێکی دیکەی ئاسانکارییە بۆ ناوچەکە و هاووڵاتییان، ئەو شەقامە 30 مەترییە بە درێژیی سێ کیلۆمەتر گەڕەکی ژینی دارەتوو لەگەڵ گوندی باغەمرە فەندیی دەبەستێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار