مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی (مەحموود عەلی ڕەزا و سوەیلا عەلی ڕەزا) دەکات
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (مەحموود عەلی ڕەزا و سوەیلا عەلی ڕەزا) دەکات. ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.
هەڤاڵانی بەڕێز (مەحموود عەلی ڕەزا و سوەیلا عەلی ڕەزا)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (یاسەمین کەیکاوس کاکەیی)مان بیست، خۆمان بە پرسەباری ئەو کۆستەی ئێوەو خانەوادە بەڕێزەکەتان دەزانین و ئومێدەوارین دڵنەوایی هەڤاڵ و خزمان ببێتە مایەی سەبووریتان و ئەمە دواهەمین کۆست و خەمتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۷ی تەممووزی ٢٠٢٤




