٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ یەکشەممە‌ ۲٠۲٤/۷/۷، د.هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورستان، پێشوازیی له‌ ئەرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له‌ هه‌ولێر كرد.

 

له‌ دیدارێكدا، جێگر و یاریدەدەری کونسوڵ ئامادەبوون، د.هێمن هه‌ورامی پیرۆزبایی له‌ كونسوڵی گشتیی توركیا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یدا.

تاوتوێی بارودۆخی سیاسی ئابووری و ئەمنی عێراق و ناوچەکە هەڵبژاردنەکان  و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی دوولایەنە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار