٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە د.سەیوان عەلی ڕەزا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی دایکیانەوە.


بەڕێز د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار