٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ ٩١ مۆڵەتی هەناردەی بەرھەمی ھەرێم بۆ دەرەوە دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری  گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمساڵ دۆخی  بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان زۆر باش بووە، ڕێژەی ھەناردەکردن بە جۆرێک زیادی کردووە، ٩١ مۆڵەتی ھەناردەمان داوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەر گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمساڵ بەھۆی ئاسانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازرگانان جموجۆڵی بازرگانی زیادی کردووە و زیاتر لە ھەزار و ٧٠٠ مۆڵەتی بازرگانیمان داوە، ٤٠٠ مۆڵەتمان بۆ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل داوە کە زیاتر لە ٧٧ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردە کراوە، ٩١ مۆڵەتی ھەناردەشمان داوە، ئەم ژمارانە پێمان دەڵێن جموجۆڵی بازرگانی زۆر باش زیادی کردووە.
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: ئەو مۆڵەتانەی بە ھەناردەکردنمان داوە هەمەجۆر بوونە، وەکو گوێز، ھەنگوین، پەتاتە، جگەرە، پێستی ئاژەڵ و گوێنی کە کارگەی گوێنی لە ھەرێم ھەیە، ھەندێک ئۆتۆمبێل دێنە ھەرێمی کوردستان و دەستکاری دەکرێن و ھەناردەی دەرەوە دەکرێنەوە، بۆیە ھەر بەرھەمێک بە ڕێژەیەک ھەناردە کراوە، بۆ ھەرێمی کوردستان زیادکردنی بەرھەمی ھەناردەکراو گرینگە و ئامانجی ئێمە ئەوەیە ھەناردە زیاتربێت لە ھاوردە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار