پارێزگاری هه‌ولێر بۆ KDP: مانگ دوای مانگ پڕۆژەکە فراوانتر دەبێت

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر باس له هه‌نگاوه‌كانی هه‌ژماری من ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، بازنه‌ی (هه‌ژماری من) له هه‌ولێر فراوان بووه، هه‌م له تۆماركردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران و هه‌م له كاراكردنی كارته‌كانیان، ئه‌مه‌ش كارئاسانییەکی زۆر بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
ئومێد خۆشناو، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بازنه‌ی هه‌ژماری من له هه‌ولێر فراوانتر ده‌كرێت، هه‌م له خێراكردنی پرۆسه‌كه بۆ تۆماركردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران له سیستمه‌كەدا، هه‌م وه‌رگرتنه‌وه و كاراكردنی كارتی بانكی، ئێستاش ئاماده‌كاری ده‌ستی پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئەم مانگە نزیکەی 75 هەزار مووچەخۆر لە هەولێر مووچەکانیان لە رێگەی هەژماری من وەربگرن، هەر فەرمانبەرێکیش بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی سەرپشکە هەژماری خۆی لە چ بانکێک دەکاتەوە".
خۆشناو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "مانگ دوای مانگ پڕۆژەکە فراوانتر دەبێت بۆ شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش هه‌یه، له هه‌ولێر پڕۆسه‌كه زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه چووه و هه‌ست ده‌كرێت كه فشار له‌سه‌ر بانکه‌كانیش كه‌م بووه‌ته‌وه".




