٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاووڵاتیان بۆ KDP: ئەوەى ساڵانێکە چاوەڕێ بووین مەسروور بارزانى کردیە واقیع

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ڵه‌بجه‌-KDP.info- چین و توێژەکان، پشتیوانى لە پڕۆژەی (هەژمارى من) دەکەن و داواکارن حکوومەت زیاتر ڕێکارەکانى دروستکردنى کارتی بانکى بۆ فەرمانبەران خێرا بکات و پاشان هەموو هاووڵاتییەک بتوانێت کارتی بانکى تایبەت بە خۆى هەبێت و هەموو سیستمى دارایی کوردستان ببێتە کارتی بانکى، دەشڵێن، ئەوانەى دژایەتیی هەژمارى منیان دەکرد، جگە لە بەلاڕێدابردنى کۆمەڵگا، هیچ شتێکى تریان نەبوو، چونکە سیستمى بانکى، ساڵانێکى زۆرە داواکاریى هەموو تاکێکى ئەم کوردستانەیە.

هیمداد تاوگۆزى، فەرمانبەر و ڕۆژنامەنووس بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "هەژماری من لە ئێستادا بووەتە پڕۆژەیەکی گرنگی ئابووری بۆ کوردستان، کە گەرەنتیی مووچەی فەرمانبەران دەکات لە بانکەکان و زۆربەی ئەو بانکانەشی هاتوونەتە ناو پڕۆگرامەکەوە، بانکی متمانەپێکراو و بەئەزموونی کوردستان و عێراقن، ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و هێواش هێواش هەموو خەڵکی کوردستان دەگەنە ئەو بڕوایەی پڕۆگرامی هەژماری من دەبێتە جێگرەوەی پارەدانی نەختینەیی و پێویستە هەمووان لە پڕۆگرامەکەدا بەشدار بن".

تاوگۆزی دەشڵێ: "بە بڕوای من، هەژماری من لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێتە پێداویستییەکی گرنگی هەموو خەڵکی کوردستان بە مووچەخۆر و خەڵکی بێ مووچەشەوە".

ئاماژەشی دا: "خەڵکی کوردستان دەبینێت هەموو دنیا بۆ کڕینی پێداویستیی ڕۆژانەی، سیستمی ئەلیکترۆنی بەکار دێنن، ئێمەش تا ئێستا دەبێت جزدانێک پارەمان پێ بێت بۆ چوونە ناو بازاڕ، بۆیە ئیتر خەڵک تێدەگات کە سیستمی بانکی ئاسانکاریی زۆر دەکات، بۆیە هەژماری من بۆ فەرمانبەران زۆر بە گرنگ دەزانم و هیواداریشم بە زووترین کات ئەو پڕۆگرامە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی کوردستان چالاک بکرێت و چیتر خانەنشین و خاوەنپێداویستیى تایبەت لە بەردەم بانکەکان چاوەڕێی وەرگرتنی مووچە نەبن".

سنۆبەر سدیق، هاووڵاتى، بە ماڵپەڕی فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى گوت: "پڕۆژەى هەژمارى من، داواکاریى هەموو تاکێکى ئەم کوردستانە بووە، ئێمە بڕوامان وایە ئەوانەى دژایەتى بکەن، جگە لە بەلاڕێدابردنى ڕاى گشتى، هیچ خزمەتێک بە کۆمەڵگا ناکەن، سیستمى هەژمارى من، ئێستا سیستمێکى بانکیى پێشکەوتووە، کە ١٩ خزمەتگوزارى لە خۆى دەگرێت، ئەوەى ساڵانێکە چاوەڕێ بووین، کابینەى نۆیەم و مەسروور بارزانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان، کردیانە واقیع".

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد: "پێویستە سیستمى پارەى کاش هاوشێوەى وڵاتان لە کوردستانیش کۆتایی پێ بێت، سیستمى بانکى نەک تەنیا بۆ مووچەخۆران بێت، بەڵکو هەموو تاکێکى کۆمەڵگا لە هەژمارى من و لە یەکێک لە بانکەکان، هەژمارى تایبەت بە خۆى بکاتەوە، ئەوکاتە سامانەکەى زیاتر پارێزراو دەبێت، لە هەر کوێش پێویستى بە پارە بوو، ڕایدەکێشێت".

ئاراس کامەران، چالاکوانى کۆمەڵگاى مەدەنى، لاى خۆیەوە بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "هەژمارى من پڕۆژەیەکى گرنگ و ستراتیژییە لە کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا، مووچەخۆران ڕزگاریان دەبێت لەو شێوازەی پێشووی وەرگرتنى مووچە، بە بوونى کارتى بانکیى هەژمارى من، مووچەخۆر لە هەر کوێیەک بێت بە ئاسانى دەتوانێت مووچەکەى ڕابکێشێت".

زیاتر گوتی: "هەژمارى من، سیستمى بانکیى کوردستان بەرەو پێشەوە دەبات و کاریگەریی لەسەر قەیرانى دارایی دەبێت، ساڵانى ڕابردوو بەردەوام دەوڵەتانى ناوچەکە و جیهانمان بە نموونە دەهێنایەوە کە سیستمەکەیان، سیستمى بانکییە و لە هەرکوێ بتەوێت بە کارتی بانکى دەتوانى مامەڵە بکەى، ئێستا ئەو هەنگاوە حکوومەت ناویەتى پێویستە هەمووان پشتیوانى بین و ساڵانێکی زۆرە داواکاریی سەرەکیى هاووڵاتیانە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار