٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بۆ توێژە جیاوازەكانی سلێمانی: خۆم بە خزمەتكاری هەمووتان دەزانم

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- لە گفتوگۆیەكی كراوەدا كە بڕیارە ئه‌مڕۆ بڵاو بكرێتەوە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ توێژە جیاوازەكانی شاری سلێمانی لەبارەی چەند پرسێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە دۆخی كوردستانەوە دەدوێت.

بڕیارە ئه‌مڕۆ یەكشەممە، 7ی تەمووزی 2024، گفتوگۆیەكی كراوەی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان لە شاری سلێمانی، لەگەڵ توێژە جیاوازەكانی خەڵكی ئەو شارە، پەخش بكرێت كە بەشی یەكەمیەتی و لە داهاتووشدا بەشی دووەمی بڵاو بكرێتەوە.

وەک لە بانگەشەی دیدارەكەدا هاتووە، نوێنه‌رانی توێژه‌ جیاوازەكانی پارێزگای سلێمانی به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی و میوانداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ن و سلێمانی به‌ ماڵی خۆی ده‌زانن، له‌ به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیران پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت "خۆم به‌ خزمه‌تكاری هه‌مووتان ده‌زانم."

لەوەتەی كابینەی نۆیەمە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین جار لەگەڵ قوتابیان و گەنجان و توێژە جیاوازەكانی كوردستان كۆ بووەتەوە و ئەمەش جاری دووەمە لە سلێمانی لەگەڵ خەڵكی شارەكەدا گفتوگۆ بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار