سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: هیوادارم بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد. . ئەمەی خوارەوەش دەقی په‌یامەکەیە.
په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ساڵى تازه‌ى كۆچى
له یادى یه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى 1446ى كۆچی‌دا، پیرۆزبایییه‌كى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان به‌گشتى ده‌كه‌م، هیوادارم بۆ هه‌موو لایه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌یى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
با هه‌موومان ئه‌م یاده پیرۆزه بكه‌ینه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زیاترى ته‌بایى و بره‌ودان به كولتوورى یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بۆ ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌موومان پێكه‌وه به هاریكاریى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/7ى زایینى
1ى موحه‌ڕڕه‌مى 1446ی کۆچی




