٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی سەرى ساڵی نوێی كۆچییه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییه‌وه‌، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانیدا هاتووه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٦، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار