ڕاگهیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی هونەرمەند (وەلید مەعرووف) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی هونەرمەند (وەلید مەعرووف) دەکات، ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.
بەڕێز هونەرمەند (وەلید مەعرووف)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ئێوە و کەسوکار و ماڵباتە ڕێزدارەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، ئومێدەوارین دڵنەوایی دۆست و هاوکارانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن.
بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی تەممووزی ٢٠٢٤




