٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشكیان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشكیان دەكات و رایدەگەیەنێت، ئێران دراوسێیەكی گرنگی هەرێمی كوردستان و عێراقە.

ئەمڕۆ شەممە 6/7/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

مەسروور بارزانی روونی كردووەتەوە، "بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش."

هەواڵی پەیوەندیدار