٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی هونەرمەندی ناسراو (وەلید مەعرووف) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی هونەرمەندی ناسراو وەلید مەعرووف دەکات. ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.

بەڕێز/ وەلید مەعرووف

بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئازیز و دۆست و خزمانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ی تەممووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار