نێچیرڤان بارزانی: به ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی هەڵبژاردنی مه‌سعوود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و ڕایگەیاند: "چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
ڕۆژی شەممە، (06-07-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مه‌سعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی نوێی ئێران کرد و گوتی: "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆککۆماری ئیسلامیی ئێران، به ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌سعوود پزیشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم."
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "له هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش."




