ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی گۆڕان بۆ KDP: سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی دڵخۆشكه‌ر بوو

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، باس له گرینگیی سه‌ردانەکەی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا دەکات و ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌كی زۆر بوو كاك مه‌سعود بارزانی نه‌چووبووه به‌غدا، بۆیە ئەم سەردانە گرینگ بوو، چونكه لایه‌نه‌كانی كۆ كرده‌وه".
دڵشاد ڕه‌شید، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "من كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا بە گرینگ ده‌زانم، هه‌میشه له‌گه‌ڵ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه بووم له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی عێراقدا، چونكه ئێمه به‌شێكین له عێراق و سه‌ركردایه‌تیی عێراقیش ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستاندا بکات، بۆیه ئه‌م سه‌ردانه دڵخۆشكه‌ر بوو و كارئاسانی بوو بۆ گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
ڕەشید ڕاشیگه‌یاند: "له‌مێژ بوو كاك مه‌سعود بارزانی نه‌چووبووه به‌غدا و ئه‌مه هه‌نگاوێكی باش بوو، کە ره‌نگه ئه‌م سه‌ردانه ببێته هۆی گه‌رموگوڕیی پەیوەندییەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له هه‌مووش گرنگتر كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده سوننه‌كان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".




