خدر ڕووسی بۆ KDP: سه‌رۆك بارزانی به داینه‌مۆ و شاره‌زای دۆخه‌كه ناسراوه

هەولێر-KDP.info- سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، باس له گرینگیی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا ده‌كات و پێی وایه، ئه‌زموونی سیاسیی سه‌رۆك بارزانی گرینگه بۆ مانه‌وه‌ی كوردستان و عێراق به ئارامی له ناوچه‌كەدا و دەشڵێ، عێراقییه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی تێبینی و ئامۆژگارییەکانی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن.
خدر ڕووسی، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌ردانه‌كه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی گرینگیی خۆی هه‌یه و سەرۆک بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ئه‌زموون و شاره‌زا و دووربینه له ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و، سه‌ركرده‌یه‌كه له بزاڤی ڕزگاریخوازی عێراق و كوردستانیشدا به داینه‌مۆ و شاره‌زای دۆخه‌كه ناسراوه، بۆیە له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌و سه‌ردانه بۆ خه‌ڵكیش گرینگ بوو، چونكه به‌رچاوڕوونیی دایه سه‌ركرده عێراقییه‌كان، كه ناوچه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌برێت".
ڕووسی گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه له چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكدا بوو، بۆیە من دڵنیام ئه‌م هه‌ڵوێستەی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌د له‌سه‌د سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چونكه هیچ شتێك به بێ دیراسه ناكات".
ناوبراو دەشڵێ: "ئه‌و هه‌موو پێشوازییه گه‌رمه‌ی له كاك مه‌سعود بارزانی له به‌غدا، كه پڕۆتۆكۆڵێكی بێوێنه‌ی بۆ كرا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانیی نه‌مر و خودی سیاسه‌تی كاك مه‌سعود بارزانی و، ئه‌زموونی سەرۆک بارزانییش بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كوردستان ناكرێت به كه‌م وه‌ربگیرێت، بگره سه‌رچاوه‌ی ئارامیی عێراق و كوردستانیش بریتییه له ڕێنماییه‌كانی كاك مه‌سعود بارزانی و پێمان وایه دوای ڕووخانی سه‌ددام كه قیاده‌ی عێراق ده‌ستووریان دانا، پێویستە به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره و به‌پێی ڕێنمایی كاك مه‌سعود بارزانی هه‌نگاو بنێن و گوێڕایه‌ڵی بن، ئەوکات هەرگیز عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ناچێت و ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێنمایی و ئامۆژگاریی كاك مه‌سعود بارزانی له‌به‌ر چاو بگیرابایه، دۆخی عێراق له‌وه‌ی ئێستا زۆر باشتر دەبوو".




