٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکاران دەکات.

ڕۆژی 5ـی تەمموزی 2024  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانیدا هاتووە: "بەڕێز کییەر ستارمەر، پیرۆزباییتان لێدەکەم بە هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ بەردەوام بوون لە هاوبەشی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا".

هەواڵی پەیوەندیدار