٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دکتۆر (یوسف بەڵخەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هاوژینی دکتۆر (یوسف بەڵخەیی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكه‌یان دەکات. ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.

بەڕێز  دکتۆر یوسف بەڵخەیی      

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتیمە جەعفەر ئەحمەد بەڵخەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٥ی تەمووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار