٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخمووری بۆ KDP: ڕۆژانی داھاتوو دەرەنجامی سەردانه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی دەردەکەوێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان پێی وایە، لە ڕۆژانی داھاتوو دەرەنجامی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەردەکەوێت، دەشڵێ: لایەنە عێراقییەکان بە بایەخەوە دەڕواننە سەردانی سەرۆک بارزانی. 

غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کوردستان و ناوچەکە بە قۆناغێکی زۆر ناسک و ھەستیاردا دەرباز دەبن، پێشبینی ئەگەر و پێشھاتی نوێ بۆ ڕەوشی ناوچەکە و عێراق و دەوروبەریش پێویستی بە خۆ ئامادەکردن و ڕا گۆڕینەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە، سەردانی سەرۆک بارزانی ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی کوردستان بۆ بەغدا، سەردانێکی گرینگە، ئێمە تا ئێستا لە چوارچێوەی عێراقین، هەم ئەو پرسانەی هەنە هەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستییان بە دانوستان و گۆڕینەوەی بۆچوونەکانە. 

سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: بە باوەڕی من سەردانەكه‌ی سەرۆک بارزانی لە کاتێکی زۆر گونجاودابوو و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرینگی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و نوێنەرانی وڵاتانی بیانیش هەبووە، گەیاندنی بۆچوونی ھەرێمی کوردستان بە لایەنە نێوخۆیی و جیھانیەکان لە عێراق گرینگە، ئەوانیش سەرۆک بارزانی وەک مەرجەعی گەلی کوردستان پێناسە دەکەن. 

غەفوور مەخمووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا و لە ڕۆژانی داھاتووش دەرەنجامی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەردەکەوێت، لایەنە عێراقییەکان بە بایەخەوە لە سەردانەکەی سەرۆک دەڕوانن و بە گەرمیش پێشوازیی لێ دەکەن.  

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار