٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ جەلال بابەشێخی سیرێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شێخ جەلال شێخ عەبدولقادری بابەشێخی سیرێ دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤-٧-٢٠٢٤، بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: "بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ جەلال شێخ عەبدولقادری بابەشێخی سیرێ، کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی شارباژێڕ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".

سەرۆکی حکوومەت لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە: "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت".

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار