٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کرد.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندان و ھونەرکاران لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی

بە بۆنەی(٢٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ھێژا و نووسەران و خوێنەرانی بەرھەمەکانتان دەکەین، ھیوادارین بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی زیاتر و بە پڕۆژەی نوێتر کتێبخانەی کوردی ئاوەدانتر بکەنەوە.

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی یەکێکە لەو دەستکەوتانەی تری بواری ڕۆشنبییری و کولتووریی پارتیمان بۆ ھاندان و یارمەتیدانی دانەر و نووسەران و ئەدیبانی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی لە بیروبۆچوون و لایەنگیریی سیاسییان، ھەروەھا خزمەتکردنی ڕەھەندە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیی گەلەکەمان.

لەو ڕوانگەیەوە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو دەزگا ڕۆشنبیرییە ھەمیشە لە ڕووی چەندایەتی و  چۆنایەتییەوە بایەخدار و گرنگ بووە لە ڕێگەی کار و چالاکی و بەرنامەی ھەمەجۆر و ڕێزلێنان و بە لە چاپدانی سەدان بەرھەم و کتێبی جۆراوجۆری بواری مەعریفی و ئەدەبی و ئەکادیمی، بۆیە ئەو پڕۆژە و بەرھەمانەتان مایەی دەستخۆشی و پێزانینە.

بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی دووپات دەکەینەوە و، بە ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و پلانەکانتان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی تەمووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار