كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌شداری چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی به‌شداری له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا ده‌كات.
كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتا و زانیاری له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: سبه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن و ڕاپرسی كوردستان، قبوڵ كراوه وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری له پرۆسه‌كه بكات.
گوتیشی: تیمی كۆمسیۆنی كوردستان 2 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیین بەڕێکەوتوون، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیاوه باجیان بۆ كراوه كه چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه ده‌كه‌ن له‌و وڵاته




