٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکات و جەخت دەکاتەوە، "ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ، زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی هەژماری من خێراتر بکەین.

ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە :
پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەم سەبارەت بە بەشداربوونی بانکە حکومی و تایبەتەکان لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان، هەژماری من.
وەک هەمیشە داکۆکیم کردووە، دەبێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەمان مافی بەشەکانی دیکەی عێراقیان هەبێت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەو مەرجەی بانکەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق CBIiraq مۆڵەتیان پێبدرابێت و پەسەند کراو بن. ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆ ئەو مافە بنەڕەتییە دووپات دەکاتەوە.
داوا لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.
ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ، زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی هەژماری من خێراتر بکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ بکەین کە تا کۆتایی ئەمساڵ، یەک ملیۆن مووچەخۆر ببن بە خاوەن هەژماری بانکی. هەروەها دڵنیایی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات و ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی دیکە خۆش دەکات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار