سوودانی: سەرۆك بارزانی رۆڵێكی گەورە و كارای لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا هەیە

بەغدا-KDP.info- سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی رایدەگەیەنێت، سەرۆك بارزانی رۆڵی گەورە و كارای لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا هەیە. هاوكات سەرۆك بارزانی سوپاسی سوودانی كرد.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەیزانی عێراق، لە دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی، لە گوتەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد، سەرۆك بارزانی، رۆڵێكی گەورە و كارای لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا هەیە.
سوودانی روونی دەكاتەوە، هاتنی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا گرنگی تایبەتی هەیە. سوودانی، ئەوەی خستە ڕوو، باس لە بارودۆخی ناوچەكە كراوە.
هاوكات ئاماژەی بەوە كرد، دووپات لە سەقامگیر و سەروەری عێراق كرایەوە لەو بارودۆخەكەی لە ئارادایە ناوچەكە.
هاوكات سەرۆك بازرانی، رایگەیاند: دڵخۆشم بە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و هاتنم بۆ بەغدا، بۆ هەوڵەكانی پێشتر بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا كە هەبوون، هەوروەها سوودانی رۆڵێ هەبووە لە كرانەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا، سوپاسی دەكەم بۆ ئەو هەوڵە، هاوكات سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد.
هاوكات سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە دا، لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە دۆخی ناوخۆیی و هەرێمیی كراوە، بۆچوونەكان لە یەكتر نزیكە.
هەروەها سەرۆك بارزانی روونی دەكاتەوە گەیشتوون بەوەی هاوكاری و هەمانگی لەبارەی پرسەكان بكەن تا بتوانرێ دەرفەتی باشتر بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
سەرۆك بارزانی ئەوەی خستە ڕوو، سەرۆك وەزیران رۆڵی هەیە لەوەی ئەو دۆخەی ئێستا بێتە ئاراوە، ئەو دۆخەی لە بەرژووەندی خەڵكی عێراق بێت.




