٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحمود ئێزدی: دانانی بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان لە مووسڵ ڕەت دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی: دانانی ٢١ بەرپرسی یەکەی ئیداری بەبێ تەوافق و گەڕانەوە بۆ پارێزگار یاسایی نییە و ئێمە ڕەتی دەکەینەوە، چونکە ناکرێت ئەوان بە زۆرینە و بەبێ ئەوەی پارێزگار کاندیدەکان دیاری بکات بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان دابنێن.
یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، مەحمود ئێزدی ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەوەی دوێنێ لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوویدا نایاسایی و ناشەرعی بوو، دەیانەوێت بە ئارەزووی خۆیان کار بکەن، کاندیدەکانی یەکە ئیدارییەکان پێویستە پارێزگار بۆیان ڕەوانە بکات نەک لەخۆیانەوە و بە زۆرینە ئەو کارە بکەن، ئێمە بە یاسایی نازانین و ڕەتی دەکەینەوە.
مەحمود ئێزدی گوتیشی: ئێمە وەکو مەکتەبی ڕێکخستن و لقەکان و نوێنەرانمان لە پەرلەمان و ئەنجوومەنیش بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو بڕیارەین کە بەبێ تەوافق و گەڕانەوە بۆ پارێزگار گۆڕانکارییان لە ٢١ یەکەی ئیداری کردووە، ئێمەش خاوەن کورسین و دەنگمان ھێناوە و ھەڵوێستمان دیارە، ئەگەر ئاوا بڕوات ھەڵوێستی دیکەمان دەبێت، چونکە ناکرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزگار ئەو کارە بکرێت، پارێزگاریش پێی خۆش نییە بەبێ پرسی ئەو ئەو کارە بکرێت، کوتلەی پارتی و نەینەوای یەکگرتوو دژی ئەو کارەن، بۆیە سەرکردایەتی ئێمە لەسەر خەتە بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە لەڕێگەی دانوستان چارە بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار