٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، مووچەی فەرمانبەران و دوو پرسی دیکەی گرنگ تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-07-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە.  

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، مووچەى مانگى حوزەیرانى مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مووچەى مانگى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر کۆبوونەوەى هاوبەشى هەردوو حکوومەتى هەرێمی کوردستان و فیدراڵ لەبارەى دەروازە سنوورییەکان دەکرێت.

هەر چی بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشە، تایبەت دەبێت بە پرسى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى بە گوێرەى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار