وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق زانیاری گرنگ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌خاته‌روو

ھەولێر-KDP.info- د. فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا زۆر گرنگه، پێویستمان به بیروڕاگۆڕینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كوردستان و عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بازانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان و دیداره‌كانی ئه‌مڕۆی له به‌غدا به‌شێكه له چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان.
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان سەردانی شاری بەغدا دەکات.




