٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشینەكانی قەرزی خانووبەرە و نیشتەجێكردن دەگەڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی گەڕانەوەی پێشینەی قەرزەكانی خانووبەرە و نیشتەجێكردن و كشتوكاڵ و پیشەسازی كرا بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریان لەسەر بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێک لە بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەکان لە بواری قەرزی نیشتەجێکردن و خانووبەرە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بەرپرسانی بانکەکان داتا و پێشنیازی خۆیان خستەڕوو.

وەزیری دارایی بانکە پسپۆڕییەکانی ڕاسپارد بە زووترین کات ڕاپۆرت و پێشنیازی خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەکان پێشکەش بکەن تا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت، دواتریش ڕێنمایی پێویستیان بۆ دەردەکرێت بە جۆرێک كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و ئەو چین و توێژانە بێت کە پێشینەکانیان وەرگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار