٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: ئێستا پێوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا لە ئاستێکی باش دایە

سەرچاوە: KDP.info

نەمسا-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن، سەرۆکی نەمسا؛ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "پەیوەندییەکی زۆر کۆنمان لەگەڵ نەمسا هەیە. کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆککۆمار هەبوو، باسی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان کرد."  

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی کە "داوامان کرد کۆنسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر بکرێتەوە. تێگەیشتنێکی باش لەنێوان نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە لە هەموو روویەکەوە بەرەوپێشەوە بڕوات." 

 

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداش گوتی: "ئێستا پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ئاستێکی باشدایە. ئەوە نییە بڵێین هەموو کێشەکان چارەسەر کراون، بەڵام ئەو سەردانانەی کە ئێمە کردمان، من خۆم و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و شاندی دیکەی هەرێمی کوردستان هەمووی لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی کێشەکانن."

هەواڵی پەیوەندیدار