٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەرێم دەبێتە خاوەنی ١٢ سایلۆ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: لە چوارچێوەی گرنگیدانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەرودوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ لەم کابینەیەدا چەند سایلۆیەک دروست کراون و بڕیارە پێنج سایلۆی تازەش دروست بکرێن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کردار گرنگی بە ھەردوو کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ دراوە، دروستکردنی سایلۆش یەکێکە لە بنەماکانی ژێرخانی ئابووری بۆ ئاسایشی خۆراک، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە پەرە بە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ بدرێت بۆ ئەوەی جووتیاران سوودی لێ وەرگرن، لەم کابینەیە سێ سایلۆ دروست کراون و ئەمساڵ سایلۆی قوشتەپە کرایەوە و گەنمی تێدا عەنبار دەکرێت، ساڵی داھاتووش ھەردوو سایلۆی گەرمیان و ڕوڤیا دەکرێنەوە کە ھەر سایلۆیەک ٤٠ھەزار تەن گەنم دەگرێت.
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی، پلان ھەیە سایلۆی دیکەش دروست بکرێن بۆ ئەوەی گەنمیان تێدا ھەڵبگیرێت، ئێستا سایلۆی ھەڵبجەش لە جێبەجێکردن دایە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەویش تەواو دەبێت، بڕیارە پێنج سایلۆی دیکەش لەو ناوچانەی زەوی کشتوکاڵییان زۆرە دروست بکرێن، چونکە چەند سایلۆ زۆر بێت سوودی زیاتر، بەھۆی ئەوەی تێچووی گواستنەوەی گەنم کەم دەکات و گەنمەکەش لە ناوچەکانی خۆیان دەمینێتەوە و دەتواندرێت لەکاتی پێویست بەکاری بێنن بۆ خواردن و کردنە ئارد.
شێخ کامیل ڕوونیشی کردەوە: ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ٩سایلۆ کاردەکەن، دوو سایلۆی تازەش ساڵی داھاتوو دەکەونە کار، سایلۆی ھەڵەبجەش تەواو بێت ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی ١٢سایلۆ.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار