نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وە

نەمسا-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستا‌ن له ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن و ڕۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى، ستایشى په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى نه‌مسا له گه‌لى كوردستا‌ن و مافه ڕه‌واكانى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌وامیى پشتگیریى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، دووپات كرده‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستا‌ن، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.




