٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (نعمو سەمەد کۆچەر) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (نعمو سەمەد کۆچەر) دەکات. ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.

بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (نعمو سەمەد کۆچەر)       

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هاوژینی  خوالێخۆشبوو (نعمو سەمەد کۆچەر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲ی تەمووزی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار