بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت بەرنامەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕادەگەیەنرێت

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش ڕادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی7ی2024، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوهڕۆ، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.




