٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی زاخۆ: سایلۆی زاخۆ دەکرێتە پارک و دوو سایلۆی تازە دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- لەوەتەی زاخۆ بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕووەكانەوە بایەخی پێ دەدات و دەیەوێت ببێتە ئیدارەیەك لە ئاستی ژێرخانە كشتوكاڵی و بازرگانی و گەشتیارییەكەیدا بێت، و لەو ڕووەوە سایلۆی ئێستای زاخۆ تێکدەدرێت و لە جێگەیدا دوو سایلۆی دیکە دروست دەکرێت.

مشیر محەممەد، قایمقامی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە زاخۆ سایلۆیەکمان ھەیە كە كۆن بووە و توانای هەڵگرتنی بەرهەمی دەڤەرەكەی نییە، بڕیار دراوە تێکبدرێت و شوێنەکەی بگوازرێتەوە بۆ نزیک زەویی جووتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و شوێنی ئەو سایلۆیەش دەکرێتە پارکێکی گەورە و مۆدێرن بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیاد بکرێت، ھەر بۆیە ئەو سایلۆیە دەگوازرێتەوە و شوێنەکەی دەکەینە پارک.

لەبارەی پرۆژەی داهاتووی سایلۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی: شوێنی سایلۆی ئێستای زاخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ناحیەی دەرکارێ و سایلۆی دووەمیش لە ناحیەی باتێل دروست دەکرێت کە دوو سایلۆی تازە بە قەبارەیەکی گەورە دروست دەکرێت، ھەم نزیک بن لە شوێنی زەویی جووتیاران و بەرھەمیان، بۆ ئەوەی تێچووی گواستتنەوەیان زۆر نەبێت، ھەمیش ھەردوو سایلۆ نزیک یەک بن و توانای ھەڵگرتنی بەرھەمی جووتیارانی سنووری زاخۆیان ھەبێت.

قایمقامی زاخۆ ڕوونیشیکردەوە: ئامانج لە دروستکردنی ئەو دوو سایلۆیە، زیاتر بۆ دوو مەبەستە، ئەوانیش خزمەتکردنی جووتیاران و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵە، دووەمیش پاراستنی ئاساییشی خۆراکە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار