٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساماڵ عەبدولڕەحمان: دانانی خاڵی گومرکمان لەنێوان ھەرێم و بەغدا ڕەتکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە بارەی دوو پرس لەگەڵ بەغدا دانوستانمان کردووە و دانانی خاڵی گومرکمان لەنێوان ھەرێم و بەغدا ڕەتکردووەتەوە.

 

 ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەک شاندی ھەرێمی کوردستان لە بەغداین و لەسەر دوو پرس لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ کۆبووینەتەوە، یەکێک لەو بابەتانەی ئێمە جەختمان لەسەر کردەوە دانەنانی خاڵی گومرگییە لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێم و عێراق، چونکە پێچەوانەی ھەموو ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان ھەردوو حکوومەتە. 

 

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم دەشڵێت: تەوەری دووەمی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەرێم و شاندی بەغدا لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان بوو، لە مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو کۆنووسێک ئامادەکراوە و کاری لەسەر نەکراوە، داوامان کرد کار بەو کۆنووسە بکرێت دیارە بۆچوونی جیاوازی لەسەر ھەبوو، بڕیاردرا ھەریەک لەلای خۆیەوە پێیدا بچێتەوە.

 

لەبارەی کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری لە نێوان تورکیا و عێراق، ساماڵ عەبدولڕەحمان گوتی: ئەوە خاڵی گومرگییە نەک دەروازە، داوامان کردووە دانانی ئەو خاڵە گومرگییە ھەڵپەسێرن و ڕابگیرێت، بەشێوەیەکی گشتی کۆبوونەوەکە باش بوو، بەڵام ھەندێ بابەت زیاتر ھەڵدەگرێت و پێویستی بە کاتی زۆرتر ھەیە بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن. 

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار