٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٤٨ پڕۆژەی وەبەرھێنان لە زاخۆ پەسەند کران

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی: لە کۆی ١٢٨ پڕۆژەی پێشکەشکراو ٤٨ پڕۆژە پەسەندکراون و ئێستا خەریکی تەواوکردنی ڕێکارەکان و دابینکردنی زەویین بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن کە زیاتری پڕۆژەکان لە بواری گەشتیاری و پیشەسازین.
بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگەرخوێن تاھر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە سەرەتای دامەزراندنی دەستەی وەبەرھێنان لە ساڵی (٢٠٠٦)ەوە بە سەرمایەی ٩٣٠ملیۆن دۆلار ٤٣ پڕۆژەی وەبەرھێنانمان ھەیە، ڕێژەی ٢٧%ی پڕۆژەکان گەشتیارین و لە سەردەمی کابینەی نۆ مۆڵەت بە ١٥ پڕۆژە دراوە بەسەرمایەی ٥٥ملیۆن دۆلار، لە کاتی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش بە سەرمایەی ١٦ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە ٧ پڕۆژە دراوە.
جەگەرخوێن تاھر گوتیشی: وەبەرهێنەران ١٢٨ پروپۆزەلیان لە سێکتەرە جیاوازەکان پێشکەشی ئێمە کردووە، لەوانە ٤٨ پڕۆژە پەسەندکراون، لیژنەی ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان ئەم پڕۆژانەیان بەباش زانیوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی زاخۆ و ڕێکارەکانی سەرەتاییان تەواوکراوە، ئێستا داوای تەرخانکردنی زەوی دەکەین بۆ پڕۆژەکان کە زیاترینیان لە بواری پیشەسازی و گەشتوگوزارن، گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵیش دەدەین، بەڵام کێشەی زەویمان ھەیە ئەگەر نا پروپۆزەڵمان بۆ هاتووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار