٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت کاریگەری زۆر باشی دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوونی ٢٠%ی قەرزی بچووک کاریگەری زۆر باشی دەبێت بۆ ئەوەی قەرزەکان بگەڕێنەوە و جارێکی دیکە خەڵکی دیکە سوود لەو قەرزانە وەربگرنەوە.

زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوون لە ٢٠%ی قەرزی بچووک ھەنگاوێکی گرنگە، چونکە ھەشت ھەزار و ١٣٦کەس قەرزی بچووکیان وەرگرتووە، لەوانە دوو ھەزار کەس قەرزەکەیان بە تەواوی گەڕاندۆتەوە، ئەوانەی دیکە قەرزەکەیان نەگەڕاندۆتەوە، بۆیە ئەو بڕیارە کاریگەری لەسەر گەڕاندنەوەی قەرزەکە دەبێت و ئەوانەی ماون ڕەنگە چەند قستێکی کەمیان مابێت، بۆیە پێشبینی دەکەین ئەو بڕیارە وا بکات قەرزەکانیان بگەڕێننەوە، چونکە حکوومەتیش سوودی لێ وەردەگرێت بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەینەوە ئەو قەرزەی دەگەڕێتەوە دیسان وەکو قەرز بدرێتە خەڵکی دیکە، ئەمەش ئامادەکاری و دیراسەکردنی پێویستە، لەبەر ئەوەی پڕۆژەیەکی دیکەمان ھەیە بەناوی گەشانەوە، لەگەڵ کەرتی تایبەت و ڕێکخراوێکی دیکە و نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، ئەو پڕۆژە پار ڕاگەیەندرا، سەرەتا ٢٥ کەس وەکو تێستێک وەردەگیرێن ئەمەش کاریگەری خۆی دەبێت بۆ ئەوەی ئەوانەی قەرزیان لایە بیگەڕێننەوە.
زەکیە سەید ساڵح گوتیشی، ئەوانەی کە ھیچ قەرزێکیان نەگەڕاندۆتەوە ١٢ کەسن لەکۆی ئەو کەسانەی قەرزیان وەرگرتووە، ئەوانیش ڕەنگە لە ھەرێمی کوردستان نەبن، بۆیە زۆرینەی قەرزیان نەگەڕاندۆتەوە، ئەم ڕێژەی لێخۆشبوونە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوانەی قەرزیان لایە بیگەڕێننەوە، چونکە لە ڕۆژی دەرچوونی بڕیارەکە تا ٩٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆیە ھیوادارین لەو ماوەیە خەڵک قەرزەکانیان بگەڕێننەوە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار