ئەمڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته نه‌مسا

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/7/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سبه‌ى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆككۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن.




