٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (موئەیەد داود یار) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کادیری دڵسۆز و  ناسراوی ڕاگەیاندن، خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (موئەیەد داود یار) دەکات. ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.

بەڕێزان/ خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو  (موئەیەد داود یار)

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیری دڵسۆز و  ناسراوی ڕاگەیاندن، خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (موئەیەد داود یار)مان بیست، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و  خزم و هاوکارانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و پەرۆشیتان کەم بکاتەوە و  ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۳۰ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار