٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەڵەبجە: دەبێت سوپاسی مەسروور بارزانی بکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، سایلۆی هەڵەبجە کە بە بڕی 27 ملیار دینار دروستکراوە و 400 هەزار تۆن گەنم ساڵانە لە خۆدەگرێت و بۆشاییەکی گەورەی ناوچەکە پڕدەکاتەوە.

یەکشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2024، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کردنەوەی سایلۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند، لەیەکەمین سەردانی سەرۆکوەزیران لەمساڵدا بۆ هەڵەبجە، ئێمە لە 22ـی شوبات نۆ خاڵمان پێشکەشییان کرد، ئەم سەردانەشی بۆ کردنەوەی سایلۆی هەڵەبجەیە کە بە بڕی 27 ملیار دینارە دروستکراوە و 400 هەزار تۆن گەنم ساڵانە لە خۆدەگرێت.

پارێزگار دەڵێت، "دەڤەری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان  کە بە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بە ناوبانگە، ئەم سایلۆیە کە کراوەتەوە بۆ ئەم شارە بۆشاییەکی گەورەمان بۆ پڕدەکاتەوە، جگەلەوەی کە دەبێت سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بکەین، پێویستە سوپاسی وەزارەتی بازرگانی کەمال موسیلم، عەلی حوسمان جێگری وەزارەتی بازرگانی بکەین، کە لەگەڵ کردنەوە و دانانی بەردی بناغەی ئەم سایلۆیە بوون".

ئازاد تۆفیق دەشڵیت، "هیوادارین سەردانی ئەم دووجارەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەم چوارمانگەدا بە بەرهەمی باشتر و دەستی پڕ ئاوەدانی زیاتری بۆ شارەکەمان و پاریزگاکەمان تێدابێت".

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە پارێزگای هەڵەبجە، بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجەی دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار