مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی دکتۆر ناسح غەفوور دەکات
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز دکتۆر ناسح غەفوور دەکات.
دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ھەڤاڵی بەڕێز دکتۆر ناسح غەفوور
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتیمە غەفوور)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٦ی حوزەیرانی٢٠٢٤




