٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان دانراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان دانراوە، دەستگا ئەمنییەکانیش بەپێی یاسا ڕێگری لە بەکارھێنان و بازرگانیکردن  بەماددەی ھۆشبەر دەکەن.

د.سلاح ئەنوەر، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان پلانێکی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان دانراوە کە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان تێیدا بەشدارن بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین ڕێگری لە بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر بکەین.

ئەندامەکەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان گوتی: دەزگا ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسا دەستکراوەن بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانەی ماددەی ھۆشبەر بەکاردێنن یان بازرگانی پێوە دەکەن.

د.سلاح ئەنوەر گۆتیشی: بە ھۆی  ھەوڵەکانی حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکان ژمارەیەکی زۆری تۆمەتبار دەستگیر کراون، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر کردنەوەی سێ سەنتەری شیاندن و چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی ئاڵودەی ماددەی ھۆشبەر بوونە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار